دووكاندارێك له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سووتاند
"شاره‌وانی داوای باجێكی 40 هه‌زار دۆلارییان لێكردووه".
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئێرانی له به‌رده‌م شاره‌وانی شاری تاران ئاگری له خۆی به‌ردا و به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سووتا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایانگه‌یاندووه: "ئه‌و بارودۆخه‌ی ئابووری وڵاتی گرتووه‌ته‌وه بووه‌ته هۆی درووستبوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر دووكانداره‌كه و به‌و هۆیه‌وه دژی شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربریووه چونكه داوای باجێكی زۆریان لێكردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی خۆی سووتاندووه ته‌مه‌نی 45 ساڵانه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م شاره‌وانی تاران خۆی سووتاندووه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانی نه‌یانهێشتووه به‌ته‌واوه‌تی بسوتێ و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه‌و به‌قوڵی زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته‌شی سووتاوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و پیاوه خاوه‌ن دووكانه و شاره‌وانی داوای لێكردووه بڕی 40 هه‌زار دۆلار باج بدات".
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش گوتوویه‌تی: "شاره‌وانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووكانه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ پیشه‌یه‌كی دیكه داوای باجی لێكردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاره‌وانی باجێكی زۆر له دووكانداره‌كان وه‌رده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مۆڵه‌تی كاره تازه‌كه‌یان ناداتێ".