پارتی: له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین
گۆڕان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه تێبینی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سلێمانی، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی بوونی نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌ك له شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا شۆڕش حاجی، رایگه‌یاند، ئه‌وان تێبینییان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه و به گوته‌ی خۆی بێگه‌رد نییه و ناكرێ هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت.
هاوكات دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ساڵی رابردووش ئه‌وان له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌بوونه و هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت.
لای خۆیه‌وه، مه‌حموود محه‌مه‌د، سووربوونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، كاره ته‌كنیكییه‌كانی كۆمیسیۆن ته‌واو بوونه و ته‌واوی رێكار و هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێوه‌چوونه و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ له پێشدا نییه تا هه‌ڵبژاردنی بۆ دوابخرێت.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له بارن بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ا. م