كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
كوتله سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/9/2018 رێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ رۆژی 15/9/2018 دوابخرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌ت به هاوپه‌یمانی و هێزه سیاسییه‌كان بدرێت تا بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عیراق بگه‌نه رێككه‌وتن.
محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی كه سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی چواره‌م هه‌ڵده‌بژێردرێ، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو دووجار دانیشتنی په‌ره‌لمانی دواخست، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ راگۆڕینه‌وه‌ی به‌شداربووان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام رێژه‌ی ئاماده‌بووان 85 په‌رله‌مانتاری تێنه‌په‌ڕاند.