سووریا ئەمەریکا بە یارمەتیدانی داعش و بەرەی نوسرە تۆمەتبار دەکات

"لە رێگای ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی دیکە چەکیان بۆدەنێرێت"

K24 – هه‌ولێر:

وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە پڕچەکردنی داعش و بەرەی نوسرە لە رێگای چەند وڵاتێکەوە تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، وەلید موعەلیم لەبارەی پاڵپشتیکردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکان رایگەیاندووە: "ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە رێگای ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی باڵکان، چەک و تەقەمەنی بۆ داعش و بەرەی نوسرە دەنێرێت".

پێشتریش سکرتێری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سووریا، ئەمەریکای بە هەمان دۆسییە تۆمەتبارکردبوو.

ئەمە جاری یەکەم نییە سووریا و رووسیا، ئەمەریکا بە یارمەتیدانی تیرۆرستان تۆمەتبار دەکەن و هەردوولاش شکستی داعش بە سەروەری بۆخۆیان وەسف دەکەن.

H.J