ئيسپانيا ره‌تيكرده‌وه مووشه‌كى زيره‌ك بفرۆشێته سعوودييه
سعوودييه ئه‌و مووشه‌كانه دژى يه‌مه‌نييه‌كان به‌كارده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئيسپانيا، رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بڕيارى داوه گرێبه‌ستى فرۆشتنى چه‌ك به سعوودييه ههڵپهسرێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سۆشێيتد پرێس بڵاويكرده‌وه، بڕيار بوو، ئيسپانيا 400 مووشه‌كى لێزه‌رى بفرۆشێته سعوودييه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئيسپانيا رايگه‌ياندووه، وڵاته‌كه‌ى مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه، سعوودييه ئه‌و مووشه‌كانه له دژى يه‌مه‌نييه‌كان به‌كار بهێنێت.
له ئازارى 2015ه‌وه سعوودييه به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانييه‌كى عه‌ره‌بى شه‌ڕێكى ئاسمانى و زه‌مينى دژى حوسييه شيعه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌ڵگيرساندووه.
سعوودييه 9.2 مليۆن يۆرۆى پێشه‌كى داوه‌ته مه‌دريد بۆ كڕينى ئه‌و مووشه‌كانه. به‌ڵام لايه‌نه سۆسياليستييهكانى ئيسپانيا داوايانكردووه، ئه‌و پاره‌يه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سعوودييه.
رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان و رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ و لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى سعوودييه به ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ له يه‌مه‌ن تاوانبار ده‌كه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى بۆردومانه‌كانى سعوودييه‌وه، له شارى زهحيانى باكوورى سهعدهى يه‌مه‌ن، 50 كه‌س كوژران و 77 كه‌سى ديكه‌ى يه‌مه‌نى بريندار بوون، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان منداڵ بوون و له پاسێكدا بوون و به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه.
په‌يمانگه‌ى ستۆكهۆڵمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژينه‌وه‌كانى ئاشتيى رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پڕچه‌ككردنى سعوودييهن دژى يه‌مه‌نييه‌كان.
ئ.ر