ئه‌نقه‌ره: يه‌په‌گه و په‌يه‌ده باڵى سوورياى په‌كه‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركيا: به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانمان له سووريا ده‌پارێزين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلووسى ئاكار، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى له سووريا.
ئه‌مڕۆ، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا له‌گه‌ڵ نێردراوى تايبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا جێمس جيفرى كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركيا به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ئاكار سه‌باره‌ت به چالاكييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى(په‌يه‌ده) نيگه‌رانى و ترسى وڵاته‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و دوو رێكخراوه، باڵى سوورياى پارتى كرێكارانى كوردستانن، كه توركيا وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستيى وه‌سفيده‌كات.
هه‌روه‌ها هاتووه: توركيا هه‌موو رێگه و رێككارێك ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى له سووريا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر