به‌هاى تمه‌ن زياتر شكا
رۆژ له دواى رۆژ زياتر به‌هاى خۆى له‌ده‌ستده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هاى تمه‌نى ئێرانى زياتر داشكانى به خۆيه‌وه بينيى و ئه‌مڕۆ هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مه‌ريكى به‌هاكه‌ى به تمه‌ن گه‌يشته 134.5 هه‌زار رياڵى ئێرانى، ئه‌مه له كاتێكدايه دوێنێ به 128 هه‌زار رياڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له بازارى ره‌شى دراودا، هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مه‌ريكى به 134.5 هه‌زار رياڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه دراوى كۆمارى ئيسلامى ئێران له به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ريكى رۆژ له دواى رۆژ زياتر به‌هاى خۆى له‌ده‌ستده‌دات.
دابه‌زينى به‌هاى دراوى ئێران به هۆى ئه‌و سزا ئابووريانهوهيه، كه ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر ئێرانيدا سه‌پاندووه.
دوێنێ سايتى (Bonbast)، كه چاودێرى بازارى نا ره‌سمى دراو له ئێران ده‌كات، بڵاويكرده‌وه، يه‌ك دۆلار به 128 هه‌زار رياڵى ئێرانى فرۆشراوه، له كاتێكدا رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه دۆلارێك به 117.5 هه‌زار رياڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه كرابوو.
سه‌ره‌ڕاى رێككاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ رێگرتن له دابه‌زينى به‌هاى دراوى نيشتيمانى ئێران، به‌ڵام به هۆى كاريگه‌رى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، رۆژ له دواى رۆژ دراوى ئێران به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، فارس نيوز
ئ.ر