میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له‌به‌سره رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه‌وه
میدیا عێراقییه‌كان: چوونی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق بۆ ناو خۆپیشانده‌ران ئامانجی سیاسی له‌پشته
K24- هه‌ولێر:
كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، چوونه‌ته پاڵ ریزه‌كانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره و هه‌ڕه‌شه له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، عوده‌ی عه‌واد، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقون له به‌سره هۆشداری داوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌واد له ته‌لاری په‌رله‌مانی عێراق داوای له ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی كرد، به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌دا بكه‌ن و رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی له به‌سره رووده‌دات، قابیلی قبووڵ نییه، ئێمه و كه‌سه نزیكه‌كانمان له‌به‌سره دوو جار ده‌مرین، جارێك به ئاوای پیس و نه‌بوونی ساده‌ترین پێداویستی ژیان، جارێكیش له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره".
عه‌ودا هۆشداریشی دایه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له ئه‌گه‌ری ئازار پێگه‌یاندنی خۆپیشانده‌ران و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌ران هه‌موویان ده‌ناسینه‌وه، هه‌ركاتێك توندوتیژییان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران كرد، ئێمه وه‌ك گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م ئێمه كراوه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان".
عه‌ودا داواشی له دادگای عێراقی كرد، به‌په‌له په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه، كه ده‌ستیان به خوێنی خۆپیشانده‌ران سوور بووه و له‌سه‌ر داواكردنی مافه ره‌واكانیان ئه‌وانیان كوشتووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رده‌وام گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه به ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی تۆمه‌تبار ده‌كرێن و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاشه‌وه خراونه‌ته لیستی تیرۆر، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا خه‌زعه‌لی و گروپه‌كه‌ی له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق ژماره‌یه‌ك تاوانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه، چوونیان بۆ ناو ریزه‌كانی خۆپیشانده‌ران جگه له مه‌رامی سیاسی هیچ ئامانجێكی دیكه‌یان نییه كه مه‌به‌ستیان خزمه‌تكردن و پشتگیریكردنی خه‌ڵكی به‌سره بێت.
H.B