خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره گرژی تێكه‌وت.. كوژراو و برینداریش هه‌ن
دۆخی به‌سره له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه و شه‌ڕ و پێكدادانیش به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری به‌سره، خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌یان له‌ناو بینایه‌كه گه‌مارۆ داوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه و ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌ن، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ته‌نیا له هێزه ئه‌منییه‌كان 9 كه‌س بریندار بوونه، كه له‌ناویان ئه‌فسه‌رێكی پله باڵا هه‌یه و برینه‌كه‌ی سه‌خته، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌واوی كوژراو و برینداره‌كان له ریزی خۆپیشانده‌ران بزانرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، خۆپیشانده‌ران ئاگریان له بینایه‌ی پارێزگا به‌رداوه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دان، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ناتوانن كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن و بڵێسای ئاگر گه‌یشتووه‌ته نهۆمی دووه‌می دیوانی پارێزگا، له‌كاتێكیشدا كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و شاره له‌ناو ئه‌و بینایه گه‌مارۆدراوه، تائێستا هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسیه‌وه نازانرێت.
له‌ماوه‌ی رابدروودا، خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی ته‌نی، به‌تایبه‌ت شاری به‌سره، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تیش به‌ڵێنی زۆری دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، به‌ڵام وه‌ك خه‌ڵكی به‌سره ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تائێستا هیچ هه‌نگاوێك به‌ڕووی داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌نراوه.
H.B