جێگره‌وه‌ی مه‌ككه‌ین دیاریكرا
هاوسه‌ره‌كه‌ی مه‌ككه‌ین پیرۆزبایی له جێگره‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوغ دیوسی، پارێزگاری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆن كایڵ، سیناتۆری پێشووتری كۆمارییه‌كان له‌شوێنی جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری كۆچكردووی ویلایه‌ته‌كه‌یان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا پارێزه‌ری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا دووپاتیكرده‌وه، "هیچ كه‌سێك له ئه‌ریزۆنا وه‌ك جۆن كایل ئاماده نییه بۆئه‌وه‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا نوینه‌رایه‌تی ویلایه‌ته‌كه‌مان بكات".
BREAKING: Former Arizona senator Jon Kyl has been appointed to fill John McCain's seat. https://t.co/gigNo9491R pic.twitter.com/aJuLgtShzP
— National Review (@NRO) September 4, 2018
له به‌رامبه‌ریشدا، سێندی مه‌ككه‌ین، هاوسه‌ری جۆن مه‌ككه‌ین گوتی: "كایل هاوڕێیه‌كی نزیكی ئه‌و و سیناتۆره كۆچكردووهكهیه"، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره نوێییهكهیدا بۆی خواست و خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كۆنگرێس نیشاندا و پیرۆزبایی لێ‌كرد.
جۆن كایل ته‌مه‌نی 76 ساڵه، پێشتر له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1987 تا 1995 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بووه، دواتر بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران هه‌ڵبژێردرا و تا ساڵی 2013 ئه‌و كاته‌ی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، بۆ سێ خولی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له كۆنگرێس مایه‌وه.
جۆن مه‌ككه‌ین له 25ی مانگی ئابی رابردوو به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ماغ گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆچكردنی، بڕیاریدا چیتر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرێت و به قه‌ده‌ری خۆی رازی بێت.
مه‌ككه‌ین كۆنگرێسمانێكی دۆستی كورد بوو و یه‌كێك بوو له‌و كۆنگرێسمانانهی له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا داكۆكی زۆری له مافه‌كانی گه‌لی كورد كردووه و، هه‌رێمی كوردستانی له سه‌ردانه‌كانی بێبه‌ش نه‌كردووه و، له رۆژی كۆچی دوایی ناوبراویش، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی سه‌ره‌خۆشیان راگه‌یاند و هاوخه‌می خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیشاندا.
H.B
Very pleased to welcome US Senator @SenJohnMcCain today. Grateful to US support in fighting against #ISIS terror. pic.twitter.com/hFJQ9TtoeP
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) December 27, 2014
Met @SenJohnMcCain and @SenJackReed to discuss regional developments and review long-term American support to Peshmerga forces- mb. pic.twitter.com/jifT5ByU0q
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) May 22, 2017