ئەردۆغان دواین هەڵوێستی لەبارەی قەشە ئەمەریکییەکە ئاشکرا دەکات

"قەشە ئەمەریکییەکە بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراوە"

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رەتیدەکاتەوە بکەوێتە ژێر فشار و بە "نایاسایی" قەشە ئەمەریکییەکە ئازادبکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئەردۆغان رایگەیاندووە: "تورکیا رێگەی یاسایی و دادپەروەری هەڵبژاردووە وە هیچ پێشکەوتنێک بە هەڕەشەکردن لە تورکیا لەو دۆسییەیەدا روونادات".

تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر، قەشە برونسۆنی زیندانیکردووە، بەهۆیەوە ئەمەریکا چەند سزایەکی ئابووری بەسەر تورکیادا سەپاندووە ، بەو ھۆیەشەوە نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

H.J