مۆنیكا به‌هۆی پرسیارێك له باره‌ی كلینتن تووڕه ده‌بێت و چاوپێكه‌وتنێك جێده‌هڵێت
به تووڕه‌یی شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت و وه‌ڵامی پێشكه‌شكاره‌كه ناداته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مۆنیكا لوینسكی، ئه‌و خانمه‌ی له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كاتێك وه‌ك مه‌شقێك له كۆشكی سپی ده‌ستبه‌كاربوو، له‌گه‌ڵ بیل كلینتن، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندی سۆزدارییان هه‌بوو، ئه‌وكات میدیاكانی جیهانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كرد و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاشی رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه كرده‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیران، دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ، به‌هۆی پرسیاری خانمه پێشكه‌شكارێك له باره‌ی كلینتنه‌وه، مۆنیكا تووڕه ده‌بێت و شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه جێده‌هێڵێت.
دوای نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه گومانلێكراوه‌كانی نێوان بێل كلینتن و مۆنیكا، پرسیارێكی سه‌خت ئاراسته‌ی ئه‌و خانمه ده‌كرێت، ئه‌ویش تووڕه ده‌بێت و راسته‌وخۆ شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
یونیت لیڤی، خانمه پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی "Hadashot News"، پرسیارێك له باره‌ی كلینتنه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئایا ئێستاش پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ی له‌لایه‌ن بیل كلینته‌وه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت داوای لێبوردنت لێبكرێت؟"، دوای ئه‌و پرسیاره مۆنیكا به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت: "ببووره من لێره‌دا ناتوانم ئه‌وه بكه‌م"، كه مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی گفتوگۆكه‌یه و به تووڕه‌ییش شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.
دوای رووداوه‌كه، مۆنیكا له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گوتی: "پێشتر به پێشكه‌شكاره‌كه‌م گوتبوو، پرسیار له باره‌ی كلینتنه‌وه نه‌كات و پێوه‌ره‌كان له باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین روون بوو".
گوتیشی: "كاتێك له‌سه‌ر شانۆكه له كاتی چاوپێكه‌وتن پرسیاره‌كه‌ی لێكردم، كه پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان بوو، به روونی به‌دیاركه‌وت كه چه‌واشه‌كراوم".
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی مۆنیكاشدا، ته‌له‌ڤزیۆنی Hadashot News ئیسرائیلی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌موو رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆنیكا راستگۆ بووه و ده‌ڵێت: "ئه‌و پرسیاره‌ی له مۆنیكا كراوه، پرسیارێكی گونجاو و به‌ڕێزه‌وه بووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هێله‌ی نه‌به‌زاندووه كه مۆنیكا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆكه داینابوو".
ا. م