عەبادی: گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی یەکلابووەتەوە

"تەنیا سەرۆك لیستەکان مافی پێکهێنانی کوتلەیان هەیە"

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق دووپاتیكردەوە، بابەتی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی لە رووی ژمارە ئەندامان و كوتلەكانیشەوە یەكلابووەتەوە.

عەبادی گوتی: "من داوا لە كوتلە سیاسییەكان دەكەم جارێكی دیكە كۆببنەوە، پەلە لە ئەنجامدانیشی بكەن، دۆخی وڵات تەحەمولی زیاتر ناكات، مادام لەكاتی دەستووریدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدرا، پێویست دەكات ھەنگاوەكانی داھاتووش دەستووریانەبن، بابەتی كوتلە گەورە یەكلابووەتەوە، دەمەوێ پێش پرسیارەكان بكەوم، لەرووی ژمارەی پەرلەمانتاران و قەوارەكانیشەوە یەكلابووەتەوە، چونكە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە ساڵی 2010 روونە، لەچوارچێوەی ئەم بڕیارە حكوومەت پێكھات، بەوەی كە سەرۆك كوتلەكان ژمارەكان دەنوسن و واژووی دەكەن، گەورەترین كوتلە پێكدێت، ھەروەھا مادەی 16 لە یاسای حزبەكان روونە، كە تیایدا ھاتووە، سەرۆك كوتلەكانن كە دەستەڵاتی بەستنی ھاوپەیمانێتییەكانیان ھەیە، دەقێكی روونە، نەیگوتووە تاكەكان، بەڵام من لەگەڵ ئەوەشدا جەخت دەكەمەوە كە لەرووی ژمارەی ئەندامانیشەوە یەكلابووەتەوە ".

ھ.م