به وێنه.. سوپای عێراق له به‌سره‌ش هه‌ڵات
هه‌مه‌ر و باجه‌ڕیان له ناوه‌ڕاستی شه‌قام جێهێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان، چه‌ند وێنه‌یه‌كی شه‌وی رابردووی گرژییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراقیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و هێزه‌ی سوپا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه نێردراوه، هه‌مه‌ر و باجه‌ڕ و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان له ناوه‌ڕاستی شه‌قام جێهێشتووه.
به گوێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش، ئه‌و هه‌مه‌ره سه‌ربازییانه، هی بنكه‌ی سه‌ربازی "كه‌رمه"یه، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه، هێزه‌كه‌ی سوپا هه‌ڵاتوون و شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی پارێزگای به‌سره به‌رده‌وامه و ئێستا چالاكوانان و خۆپیشانده‌ران رایده‌گه‌یه‌نن، ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ستناكه‌وێت و ئه‌و ئاوه‌ی ده‌گاته ماڵان، پیسه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت.
به گوێره‌ی هۆبه‌ی ته‌ندرووستی پارێزگاكه‌ش، به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس، رۆژانه 400 كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه ژه‌هراوی ده‌بن و ده‌گوازرێنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كانی دوێنی پارێزگای به‌سره، گرژی تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 6 خۆپیشانده‌ر به گووللـه كوژران و 67یش برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ش خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م