سوارێز له دیمانه‌یه‌كدا وه‌ڵامی 10 پرسیار ده‌داته‌وه
له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ، هاتنی گریزمان و پۆگبا بۆ بارسێلۆنا قسه ده‌كات
لویس سوارێز له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆی بارسێلۆنا دووپاتیكرده‌وه بۆ ئه‌م وه‌رزه ئامانجیانه نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه، ناشیشارێته‌وه به نه‌هاتنی گریزمان بۆ یانه‌كه‌یان شۆك بووه و ریال مه‌دریدیش به ركابه‌ری تاهه‌تایه‌ی بارسێلۆنا ده‌زانێت.
لویس سوارێز ده‌ڵێت: پێكهاته‌ی ئێستای بارسێلۆنا كوالێتیه‌كی به‌رزی هه‌یه، یاریزانی باشمان هه‌یه له گۆڵپارێزه‌وه تا دوایین یاریزانی لیسته‌كه، ئاماده‌ین له كۆتایی وه‌رز نازناوی چامپیۆنزلیگ به‌رز بكه‌ینه‌وه، له‌رێی چامپیۆنزلیگه‌وه هێزی یانه‌كان دیاری ده‌كرێت، چونكه به‌رامبه‌ر به‌هێزترین یانه و باشترین یاریزانه‌كان یاریی ده‌كه‌یت.
له باره‌ی پۆگبا؟ سوارێز گوتی: ئه‌و یاریزانێكه هه‌موو شتێكی بردۆته‌وه، یاریزانێكی زۆر باشه، بێگومان حه‌ز ده‌كه‌ین باشترینه‌كانی وه‌كو پۆگبا یاریمان بۆ بكه‌ن، ده‌رباره‌ی گریزمان به‌راستی شۆك بووم كه نه‌هاته بارسێلۆنا، بێگومان دڵخۆش ده‌بووم به هاتنی.
هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه ده‌شڵێت: ریال مه‌درید هه‌روه‌كو خۆی به هێز ده‌مێنێته‌وه، راهێنه‌ری نوێ چاوی له ئه‌نجامه له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ته‌نانه‌ت دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ هۆشیار بین، ریال مه‌درید به ركابه‌ری تاهه‌تایه‌ی بارسا ده‌مێنێته‌وه.
سوارێز: گوتیشی: نازانم چی بڵێم له‌باره‌ی وازهێنانی كۆتایی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، ئه‌م بڕیاره زۆر قوڕسه، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانی وه‌كو چاڤی و ئینیێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌م كاره بكه‌ن.