ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات

"ئێران دەیەوێت بنکەی ئاسمانی لە سووریا دروستبکات"

K24 – هه‌ولێر:

سوپای ئیسرائیل لەماوەی 18 مانگدا، 202 جار پێگەکانی ئێرانی لە سووریا بۆردومانکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی، گادی ئیسێنکۆت، سوپاسالاری هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، کارو چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیلی لە وڵاتی سووریا ئاشکرا کردووە و چەند نهێنییەکی هەژموونی ئێران لەسووریاش ئاشکرادەکات.

سوپاسالار ئاشکرایکردووە: "ئێران چەک بە قاچاخ دەباتە سووریا و دەشیەوێت بنکەی ئاسمانی سەربازی و یەکەی هەواڵگیری لە سووریا دروستبکات".

لەبارەی رووبەرووبونەوەی ئێران لە سووریا، گادی دەڵێت: " لەماوە 18 مانگدا، 202 جار هێرشکراوەتە سەر پێگەکانی ئێران و لە ساڵی 2017ەوە، 792 بۆمب و مووشەکیش لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی سووریا کراوە".

ئیسرائیل سوورە لەسەر نەهێشتنی هەژموونی ئێران لە سووریا و تارانیش تادێت هەژموونی سەربازیی و سیاسیی خۆی لە سووریا زیادتر دەکات.

H.J