دوای دیارنه‌مانی كیم به خه‌مباری ده‌ركه‌وته‌وه
ماوه‌ی 15 رۆژ دیارنه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور دهركهوتهوهو به خه‌مباری به‌رامبه‌ر ته‌رمی ی‌و كی چانگ، زانای بواری مووشه‌كی كۆریای باكوور راوه‌ستاوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له رێوره‌سمی تایبه‌تی به‌ڕێكردنی ته‌رمی زانا ناوداره‌كه‌ی كۆریای باكوور به‌شداریی كردووه".
له وێنه‌یه‌كدا كیم جۆنگ ئون ده‌بینرێت به‌رامبه‌ر ته‌رمی ی‌و كی چانگ به پێوه وه‌ستاوه و ره‌وشی ته‌ندرووستی باشه و هیچ شوێنهواریكی دابه‌زینی كێشی له‌شی پێوه دیار نییه، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 15 رۆژ له‌به‌ر چاو وون بوو.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشوور، بڕیاره ئه‌مڕۆ له پیۆنگ یانگی پایته‌خت، كیم جۆنگ ئون له‌گه‌ڵ دوو نێردراوی تایبه‌تی مون چیه-ئین، سه‌رۆكی كۆریای باشوور كۆببێته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی سێشه‌ممه 4/9/2018 میدیاكانی كوریای باشوور زه‌نگی مه‌ترسییان لێدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو هه‌فته سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌رنه‌كه‌وت و دوایین ده‌ركه‌وتنی رۆژی 21/8/2018 بوو.