داستانی خواكوڕك.. ئه‌و كاته‌ی سه‌ركرده و پێشمه‌رگه ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌بن
داستانی خواكوڕك.. یاده‌وه‌ریێكی زیندوو له هزری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان
K24 - سلێمانی:
بە درێژایی مێژووی شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، پێشمەرگە رۆڵی سەرەکی لە بەرەنگاربوونەوەی کارە دوژمنکاریەکانی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق گێڕاوە.
لە کاتی بەرەنگاربوونەوەشدا، شانبەشانی سەرکردەکان شەڕیان کردووە، داستانی خواکوڕکیش جگه له نواندنی بوێرییه‌كی له‌ڕادده‌به‌ده‌ری رۆڵه‌كانی كورد به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی گه‌له‌كه‌یان، پڕیشه له په‌یوه‌ندی به سۆز و ته‌بایی به‌هێز له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و وێنەیه‌كی راستەقینەی ئاوێتەبوونی پێشمەرگە و سەرکردە نیشانی هه‌موو جیهان ده‌دات.
به‌ر له 30 ساڵ، سه‌رۆك بارزانی سه‌ركردایه‌تی داستانی خواكوڕكی كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تێبینی پیشمهرگهیهكه به‌ناوی "كامه‌ران حه‌مه‌ده‌مین ئه‌حمه‌د" له‌سه‌ر گوتاری سه‌رۆك بارزانی، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ره‌كانی له دۆخێكی هستیاردا به‌شدارییان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی دژوار‌دا كردبوو.
له 19ی ته‌ممووزی ساڵی 1988، سوپای رژێمی عێراق هێرشێكی فراوانی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گه‌لی خواكوڕك له ناوچه‌ی برادۆستی باكووری رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی توانییان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 رۆژ به‌رگری بكه‌ن و دواجار سوپای رژێم ناچاری پاشه‌كشه بكه‌ن.
كامه‌ران كه له‌كاتی داستانی خواكوڕك به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كرد، ئێستاش به‌پێی تواناكانی له كاری بیناسازیدا به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا ده‌كات.
وه‌ك كامه‌ران باسی لێوه ده‌كات، خاڵی هه‌ره به‌هێزی ئه‌وكاتیان په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه بوو، تائێستاش ئه‌و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی له‌بیر نه‌كردووه و به به‌رده‌وامی سه‌ردانی یه‌كتریان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له هه‌ڤاڵانی ئه‌و كاتی كامه‌ران شێخ "بابه ره‌سووڵ" بوو، كه 4 رۆژ دوای گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له 18 ته‌ممووزی ساڵی 1988 شه‌هید ده‌بێت.
H.B