بازاڕی خۆپیشاندان له به‌غداش جووڵه‌ی تێكه‌وت
تا داواكارییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن ده‌ست له خۆپیشاندان هه‌ڵناگرین
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چالاكوان له بزووتنه‌وه ناڕازییه‌كانی سڤیل له شاری به‌غدا، داوایان له خه‌ڵكی ئه‌و شاره كرد، بۆ پشتگیریكردن له خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره و دژایه‌تیكردنی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی كراوه له گۆڕه‌پاتی ته‌حریر ساز بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه چالاكوانێكی شاری به‌غدا به‌ناوی عه‌لی عگێلی ئاشكرایكرد، "ئێمه روو له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌كه‌ین و بۆ پشتگیریكردنی براكانمان له شاری به‌سره، به‌شداری له خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌دا ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستێكی كراوه نیشان ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له ناوه‌ڕاستی پایته‌خت ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه و تا داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ست له خۆپیشاندانه‌كانمان هه‌ڵناگرین و ئه‌و شوێنه جێناهێڵین".
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ جارێكی دیكه خه‌ڵكی به‌سره له گۆڕه‌پانی عه‌روسه له نزیك دیوانی پارێزگا ده‌ستیان به خۆپیشاندانێكی نوێی گه‌وره كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو پیشكه‌ش به لایه‌نی ئیداری كردبوون، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خه‌ڵكی ئه‌و شاره دووباره خۆپیشاندانه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، له چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی دوێنێشدا هێزه ئه‌منییه‌كان به چه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 7 خۆپییشانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 90 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
دوای ئه‌و رووداوانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره راگه‌یاند.
ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ش دوای ئه‌وه هاتوون، كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا خۆپیشانده‌رێك به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B