رووسيا: به بێ رزگاركردنى ئيدلب ره‌وشى سووريا ناكه‌وێته سه‌ر شاڕێى چاره‌سه‌ر
ناكرێت ئه‌و ناوچه‌يه‌ى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى تيرۆريستان بمێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، به بێ رزگاركردنى ئيدلب له‌ده‌ست تيرۆريستان هيچ چاره‌سه‌رێكى سياسى له سووريا به‌دينايه‌ت.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى ريابكۆڤ، رايگه‌ياند، هاوبه‌شه خۆرئاواييه‌كان باش ده‌زانن، ناكرێت ئه‌و ناوچه‌يه‌ى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى تيرۆريستان بمێنێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن، كه ئه‌سته‌مه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌يرانى سووريا بدۆزرێته‌وه، له حاڵێكدا به‌شێكى خاكى وڵاته‌كه به‌ده‌ست تيرۆريستانهوه بێت. بۆيه پێويسته ره‌وشى سووريا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێچكه‌ى ئاسايى خۆى.
روونيشيكرده‌وه، مانه‌وه‌ى ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا و گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌بێته هۆى به‌رده‌وامى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ڕه‌شه، به تايبه‌تيش هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو.
روونيشيكرده‌وه، رووسيا پێشتر رايگه‌ياندووه، كه به وردى و سهليقهيهكى زۆره‌وه هه‌وڵى پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان له شه‌ڕ و نه‌هامه‌تييه‌كانى ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ئامانجگرتنى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له شاره‌كه‌دا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رووسيا نيگه‌رانه له‌وه‌ى تيرۆريستان بيانووى چه‌كى كيميايى بهێننه‌وه و ئه‌مه‌ريكا و هاوپهيمانهكانيشى هێرش بكه‌نه سه‌ر سووريا.
ئاشكراشيكرد، په‌يوه‌ندييه‌كانى مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئيدلب به‌رده‌واميان هه‌يه.
باسى له‌وه‌شكرد، ئاسۆى چاره‌سه‌رى سه‌ربازى بۆ پرسى ئيدلب له دواى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى سه‌رۆكى هه‌رسێ وڵاتى ئێران و رووسيا و توركيا به روونى ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر