تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی هه‌ژماری تایبه‌تی تره‌مپ ده‌كات
زیاتر له 54 ملیۆن كه‌س سه‌یری تویته‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی زه‌به‌لاحی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ره‌شه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌گه‌ر چیتر نووسینی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌سه‌ر سه‌كۆی تۆڕه‌كه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌ژماری تایبه‌تی تره‌مپ له تۆڕه‌كه‌ی راده‌گرێت.
كۆمپانیای تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، دوور نییه هه‌ژماری تره‌مپ رابگرین، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا ره‌فتارێكی نابه‌جێ له نووسینه‌كانیدا به‌دی بكرێت كه بنه‌ماكانی سه‌كۆی تۆڕه‌كه‌یان پێشێل بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ رۆژانه چه‌ندین تویت بڵاوده‌كاته‌وه، كه مشتومڕێكی زۆر له‌خۆیان هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر دوای ئه‌وه هاتوون، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌تایبه‌تیش جاك دۆرسی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تۆڕه‌كه رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه‌ی توند بوونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگه به سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌ده‌ن له سه‌كۆی تۆڕه‌كه بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت دوای تۆمه‌تباركردنیان به پێشێلكردنی یاساكانی تۆڕه‌كه‌ش.
پیشتریش كۆمپانیای تویته‌ر رونیكردبووه‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت رێگه به سه‌ركرده‌كانی جیهان بدات له سه‌كۆی تویته‌ر بمێننه‌وه، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و زانیارییه گرنگانه بكات، كه پێویسته خه‌ڵك به ئاسانی بیانبینێت و مشتوومڕیان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مرۆ دۆرسی له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی پرسیاری كۆنگرێسمانه‌كان بداته‌وه، كه له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016 بكرێت، پێشبینیش ده‌كرێت چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی تویته‌ر بورووژێندرێن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه فیجایا گادی، سه‌رۆكی به‌شی كاروباری سیاسی له كۆمپانیای تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، راگرتنی هه‌ژماری كه‌سێك له‌سه‌ر بنه‌مای یاساكانی كۆمپانیاكه‌یان ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان سه‌رۆكه‌كان و هاووڵاتیانی ئاسایی‌دا بكات.
نزیكه‌ی 54.2 ملیۆن كه‌س له جیهان سه‌یری تویته‌كانی تره‌مپ ده‌كه‌ن، هاوكات تره‌مپ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی كارا بۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌یارانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت.
H.B