هێمن هه‌ورامى پرسيارێك ئاراسته‌ى نه‌يارانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات
ئه‌و لايه‌نانه ترسنۆكانه پشتيوانيان له ريفراندۆم نه‌ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هێمن هه‌ورامى له سيمينارێكدا، پرسيارێكى سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان، ئاراسته‌ى ئه‌و لايه‌نانه كرد، كه نه‌يارێتى خۆيان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه له واده‌ى خۆي‌دا ده‌ربڕيوه.
هێمن هه‌ورامى گوتى: "مه‌يكه‌نه‌وه به پرسى ريفراندۆم، كه ترسنۆكانه نه‌ده‌هاتن پشتيوانى لێ بكه‌ن و ده‌تانوت كاتى نييه. ده‌پرسين بۆ هه‌ڵبژاردن كاته‌كه‌ى گونجاو نييه، ئايا هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه‌يه بۆ عێراق، توركيا، ئێران، ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا، چ مه‌ترسييه‌كى تێدايه".
گوتيشى: "هيچ بيانوويه‌كى سياسى و ته‌كنيكى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نييه و ئه‌و پرۆسه‌يه له كاتى خۆي‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
روونيشيكرده‌وه، "رووداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌لمانديان عێراق ئه‌و وڵاته شكستخواردووه‌يه، كه مافى گه‌لى كورده له ريفراندۆمدا داواى سه‌ربه‌خۆيى بكات. ئه‌وانه‌ى گومانيان له مافى كورد هه‌يه، با سه‌يرى ره‌وشى ئێستاى عێراق بكه‌ن، بيبين و بزانن ئه‌وه ئه‌و عێراقه بوو، كه كورد داوايكرد لێى جيابێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆ خوازى پرۆسه‌يه‌كى درێژخايه‌نى گه‌لى ئێمه‌يه. مێژووييه‌كى دێرينى هه‌يه. له شۆڕشى شێخ عوبه‌يدوڵڵاى نه‌هرييه‌وه ده‌ستيپێكردووه".
هێمن هه‌ورامى ئه‌وه‌شى گوت: "ناكرێت پارتى بيت و له ژێر فشارى رۆژگار گومانت له حه‌قانييه‌تى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ريفراندۆم كاتێك شكستى ده‌خوارد، كه دواخرابا، يان له ژێر فشارى ده‌ره‌كى و ناوخۆيى نه‌كرابا، ياخود زۆرينه‌ى ره‌هاى خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگى پێ نه‌دابا، بۆيه رووداوه‌كان سه‌لماندييان، ريفراندۆم راستترين و نه‌ته‌وه‌ييترين بڕيارى سياسى كورد بووه".
له به‌شێكى ديكه‌ى سيميناره‌كه‌يدا، هێمن هه‌ورامى داواى له گه‌نجانى كوردستان كرد، نه‌كه‌ونه دواى پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌و لايه‌نانه‌ى كه هيچيان بۆ ئێستا و داهاتووى كوردستان پێ نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌ڵێنى راست له حزبێك وه‌ربگرن، كه تاقيتان كردبێته‌وه. پارتى حزبى درووشم و هه‌ڵبژاردن نييه و به‌رنامه و ستراتيژێكى نيشتيمانى بۆ داهاتووى خه‌ڵكى كوردستان هه‌يه".
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌م مانگه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنيش له رۆژى پێنجى ئه‌م مانگه‌وه دواخرا بۆ 11ى مانگ.
دواخستنى واده‌ى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، دواى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هات، كه دوێنێ شاندى پارتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سلێمانى ئه‌نجامياندا.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، دواى كۆبوونه‌وه‌كه، وته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شۆڕش حاجى رايگه‌ياند، گۆڕان به راشكاوى داواى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
شۆڕش حاجى پاساوى بۆ ئه‌و بڕياره‌ى گۆڕان هێنايه‌وه و رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردن مه‌ترسى له‌سه‌ر يه‌كڕيزى لايه‌نه كوردييه‌كان و سه‌قامگيرى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان درووست ده‌كات.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان تا ئێستا تاكه لايه‌نه به راشكاوى داواى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له سلێمانى كۆبوويه‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، يه‌كێتى ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئاماده‌يه بڕيارى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن په‌سند بكات، ئه‌گه‌ر بێت و له لايه‌ن كۆميسيۆن و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه بڕياره‌كه ته‌به‌نى كرابێت.
هه‌ردوو لايه‌نى گۆڕان و يه‌كێتى، نه‌يانشاردووه‌ته‌وه، كه خوازيارى دواخستنى پرۆسه‌كه‌ن، هه‌رچى قه‌واره‌ى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رييه كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، پێش گۆڕان و يه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكرا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌وان بايكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌و قه‌واره‌يه به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن پێكهێنراوه و له يه‌كه‌م ئه‌زموونى خۆيشيدا به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق كرد.
له ناو لايه‌نه سياسييه‌كاندا، تا ئێستا يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى هيچ هه‌ڵوێستێكى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له 30ى ئه‌يلوول ده‌نه‌بڕيوه.
پارتى ديموكراتى كوردستان، پێداگيرى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى دياريكراوى خۆي‌دا ده‌كاته‌وه و راشيگه‌ياندووه، ئه‌وان هيچ ده‌رفه‌تێك به دواخستنى پرۆسه‌كه ناده‌ن.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆژى 2ى ئه‌م مانگه له كۆبوونه‌وه‌يه‌كيدا له‌گه‌ڵ سكرتێر و ئه‌ندامانى سكرتاريه‌تى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان رايگه‌ياند، "هيچ بيانوويه‌كى ياسايى و ته‌كنيكى بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له ئارادا نييه و دواخستنى هه‌ڵبژاردن پێشێلكردنى ياسا و ئيراده‌ى گه‌لى كوردستانه و سته‌مێكيشه كه له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرێت".
له ناو لايه‌نه سياسييه‌كاندا، كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، هاوهه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان و له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى پارتى و كۆمه‌ڵدا كه رۆژى 2ى ئه‌م مانگه ئه‌نجامدرا، كۆمه‌ڵ هاوهه‌ڵوێستى له‌گه‌ڵ پارتى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، ئه‌وان داواكارن هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێت.