توڕەیی خەڵكی بەسرە دانامركێتەوە
ژمارەیەك خۆپیشاندەری دیكە كوژران
K24 - ھەولێر
تادێت ناڕەزایەتی خەڵكی باشووری عێراق پەرە دەستێنێ و دوو خۆپیشاندەری دیکەی شاری بەسرە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژران و 25 خۆپیشاندەریش برینداربوون.
مەهدی تەمیمی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشكرای كرد "لە خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی دوێنێ شاری بەسرە دوو خۆپیشاندەر کوژران و 25 دیکەش برینداربوون، برینی هەندێك لە بریندارەکان سەختە".
هاوکات پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند "دوێنێ ئێوارەی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو و سەدان هاووڵاتی لەبەردەم پارێزگا دژی حکوومەت و بەرپرسانی پارێزگاكه درووشمیان به‌رزكرده‌وه و داوای خزمەتگوزارییان دەكرد".
دواتر خۆپیشانده‌ران به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخست و هاوكات هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كان و سێ باڵه‌خانه‌یان سووتاند یه‌كێك له‌و باڵه‌خانانه‌ش ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌كه‌یه.
ئەمە لەكاتێكدا رۆژی پێشتر لە 4/9/2018 بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەكان 6 خۆپێشاندەرا گیانیان لەدەستدا و 67 كەسی دیكەش برینداربوون.
ھ.م