ئه‌سه‌د لێبوردنى گشتيى ده‌رده‌كات
لێبوردنه گشتييه‌كه هه‌موو چه‌كدارێكى ياخيبوو ده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د لێبوردنێكى گشتيى بۆ چه‌كداره ياخيبووه‌كان ده‌ربكات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، روونيشيكرده‌وه، فه‌رمانده‌يى سه‌ربازى سووريا له هه‌وڵى ئاماده‌كردنى گه‌ڵاڵه‌يه‌كى تايبه‌ته به لێبوردنى گشتيى.
سه‌رۆكى ناوه‌ندى نيشتيمانى ئيداره‌ى به‌رگرى له رووسياى ئيتيحادى، ميخائيل ميزينتسيڤ، رايگه‌ياند، ده‌سته سوورييه تايبه‌ته‌كان، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن پرۆژه ياسايه‌كى تايبه‌ت به لێبوردنى گشتيى گه‌ڵاڵه بكه‌ن.
گوتيشى: بڕيارى لێبوردنه گشتييه‌كه هه‌موو چه‌كدارێكى ياخيبوو ده‌گرێته‌وه، جگه له‌وانه‌ى ده‌ستيان سوور بووه به خوێنى خه‌ڵكى سووريا و تاوانى تيرۆريستى گه‌وره‌يان ئه‌نجامداوه.
ده‌ركردنى ئه‌و بڕياره له كاتێكدايه، هه‌وڵێك له ئارادايه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌رانى سووريا.
سه‌رۆكى سووريا فه‌رمانى كردووه، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌و ئاواره و په‌نابه‌رانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان.
هاوكات ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنى ئيدلب له ئان و ساتدايه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ديمه‌شق خوازيارن هه‌رچى زياتره چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كان خۆيان راده‌ست بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر