هێمن هه‌ورامى: پارتى لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵده‌داته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م خوولی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامى رايگه‌ياند، پارتى ده‌يه‌وێت لاپه‌ڕه‌يه‌كى تازه له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵبداته‌وه.
هێمن هه‌ورامى تايبه‌ت به كوردستان24 سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى و يه‌كێتى گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن.
روونيشيكرده‌وه، پارتی ده‌یه‌وێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدايه، رۆژى 4ى ئه‌م مانگه، شاندێكى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له شارى سلێمانى كرد و هه‌ردوولا پرسى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنيان تاوتوێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى ساخته‌كارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕى و به راشكاوى داوايكرد، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درێت.
ئ.ر