گۆڕان خۆى يه‌كلايى ده‌كاته‌وه
دوا بڕیار لەبارەی بایکۆت یان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکە دەدات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ش و هه‌واى هه‌ڵبژاردن گه‌رمترين بابه‌تى كۆبوونه‌وه و دیداری سياسيیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانە، هه‌ندێكيان پێیان وايه كه‌ش و هه‌واكه له‌بار نيیه و دواخستنى هه‌ڵبژاردنيان پێ باشه پارتى ديموكراتى كوردستانيش به ئاشكرا ده‌ڵێت كه‌ش و هه‌واكه گونجاوه و هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆي‌دا بكرێت باشه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەم کات و ساتە بەگونجاو نازانێت، بۆیە ھەفتەی داھاتوو جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی بایکۆت یان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکە دەدات.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
رۆژى 11ى ئه‌يلوول هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى بڕيار بوو له 5ى ئه‌م مانگه هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستپێبكات و دواتر له‌سه‌ر داواى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دواخرا بۆ 11ى مانگ.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به راشكاوى رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
گۆڕان له‌و بڕوايه‌دايه، به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن سه‌قامگيرى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كڕيزى لايه‌نه‌كان تێكده‌دات.
هاوكات يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه دوێنێ سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه ده‌ريكردبوو، رايگه‌ياند، ئه‌وان بڕيارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن په‌سند ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كۆميسيۆن بڕياره‌كه ده‌ربكه‌ن.
پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ده‌كاته‌وه.
هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى به سه‌رۆكايه‌تى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌ره‌ڕاى تۆماركردنى ناوى قه‌واره‌كه‌ى، رايگه‌ياندووه، بايكۆتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵى ئيسلاميش به راشكاوى رايگه‌ياندووه، پێويسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجامبدرێت.
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستانيش تا ئێستا به روونى پشتيوانى خۆى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ده‌ربڕيوه و راشيگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر زۆرينه داواى دواخستنى بكه‌ن، ئه‌وانيش پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن.