فه‌ره‌نسا: ئاماده‌ين بۆ بۆردومانكردنى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د
هێزه‌كانيان له ئاماده‌باشيدان بۆ بۆردومانكردنى پێگه‌كانى سوپاى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى فه‌ره‌نسا، فرانسوا ليكۆنتر، رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان له ئاماده‌باشيدان بۆ بۆردومانكردنى پێگه‌كانى سوپاى سووريا.
ليكۆنتر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌كارى كردووه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپاى سووريا.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى فه‌ره‌نسا روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت، ئه‌وا بێ دوو دڵى فه‌ره‌نسا ده‌سته‌وه‌ستان نابێت و گورزى سه‌ربازى لێ ده‌سره‌وێنێت.
ناوبراو پێشبينيشى كرد، تا نۆڤێمبه‌رى داهاتوو، به ته‌واوى خاكى سووريا له داعش داماڵرێت.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ههواڵييه فهرهنسييهكان، رووسه‌كان ده‌خوازن تا كۆتايى ئه‌مساڵ شه‌ڕى ئيدلب و چاره‌نووسى ئه‌و پارێزگايه يه‌كلا ببێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى سوپاى فه‌ره‌نساوه بڵاويكردووه‌ته‌وه، پاريس لايه‌نگرى له مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له سووريا ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا هۆشدارى دايه وڵاتانى خۆرئاوا و رايگه‌ياند، ناكرێت به بيانووى هێرشى كيميايى و درووستكردنى سيناريۆى له‌و جۆره هێرش بكرێته سه‌ر خاكى سووريا.
ئ.ر