بێرلیسکۆنی و گالیانی یانەیەکی ئیتاڵی دەکڕنەوە
دوای ئەوەی ئەیسی میلانیان فرۆشت
سیلڤیۆ بێرلیسکۆنی سەرمایەداری بەناوبانگی ئیتالی دەیەوێت یانەیەکی ئیتالی بکڕێتەوە و لەگەڵ ئادریانۆ گالیانی بەیەکەوە بەڕێوەی ببەن.
رۆژنامەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت و کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایانکردووە، بێرلیسکۆنی زۆر نزیکە لەوەی یانەی مۆنزای ئیتالی بکڕێتەوە، کە یانەیەکی پلە سێی ئیتاڵییە و لە سێریا سێ یاریی دەکات.
نیکۆلا کۆلۆمبۆی سەرۆکی یانەی مۆنزا کە کەوتووەتە نزیک شاری میلانۆ، بە میدیاکانی ئیتالیای راگەیاندووە، لە کۆمپانیای فینیفێستەوە پەیوەدنییان پێوە کراوە و لەبارەی نرخ و دۆخی یانەکە و یاریگەکەیان داوای زانیارییان لێکردوون، کە کۆمپانیایەکە لەلایەن بێرلیسکۆنییەوە خاوەن دارییەتی دەکرێت.
بێرلیسکۆنی دوای ئەوەی بۆ ماوەی 30 ساڵ خاوەندارییەتی یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی کرد و رۆسۆنێری گەیاندە لوتکە، ئێستا دەیەوێت هەمان ئەزموون لەگەڵ یانەی مۆنزا دووبارە بکاتەوە و ئەو یانەیە بکاتە یەکێک لە یانە بەهێزەکانی ئیتاڵیا.
شارۆچکەی مازنۆ تەنیا 16 کیلۆمەتر لە میلانۆوە دوورە و کەوتووەتە باکووری رۆژهەڵاتی شارەکە، ئەم شارۆچکەیە زیاتر بە پێشبڕکێکانی فۆرمۆلاوە وەنەوە بەناوبانگە.