سكاڵۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا: من داوام له مێسی كرد بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا
بزانه راهێنه‌ری ئارجێنتینا چی به مێسی گوتووه؟
لیۆنێل سكاڵۆنی راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی دوو یاری دۆستانه‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ مێسی كردووه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، ده‌شڵێت: به مێسیم گوتووه بگه‌ڕێوه بارسێلۆنا چونكه ئه‌وان تۆیان زۆر خۆشده‌وێت، هه‌ركاتێكیش ئاماده بوویت و حه‌زت كرد بگه‌ڕێیته‌وه ئارجێنتینا ئاگادارم بكه‌وه.
سكاڵۆنی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتیشی: هه‌ركاتێك مێسی بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه ئارجێنتینا ئێمه باوه‌شی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌توانێت یاری بكات، چونكه مێسی یاریزانێكه له هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ئاست و ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی بگۆڕێت.
راهێنه‌ری كاتی ئارجێنتینا گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا تیپه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش رێكده‌خه‌ینه‌وه، پاشان مێسی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سكاڵۆنی ده‌شڵێت: هه‌موو راهێنه‌رێكی جیهان خه‌ون به هه‌بوونی یاریزانێكی وه‌ك مێسی ده‌بینن، ئێمه دڵخۆشین كه خاوه‌نی ئه‌م یاریزانه‌یان.
سكاڵۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، پێشتر له پرێمه‌رلیگ، لالیگا و سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا یاری كردووه، دوایینجار له 2015 وه‌ك یاریزان له یانه‌ی ئاتڵانتا بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن دا، راسته‌وخۆ بووه راهێنه‌ری تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، له ئێستاشدا له شوێنی سامپاولی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تانگۆی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌رگرتووه.