"ریال مه‌درید به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه"
ریال مه‌ردید له دوای كریستیانۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان بۆ دروست بووه
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه و ده‌ریخستووه له دوای چوونی كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس، ریال مه‌درید تووشی گرفتێكی گه‌وره بووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی یانه‌كه دروست كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ژماره‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ 20% كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی دارایی یانه‌كه دروست كردووه.
ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌رامبه‌ر خیتافی هاوشاری، ژماره‌ی هانده‌ران له 48 هه‌زار ئاماده‌بووی تێنه‌په‌راند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ شوێنی 81 هه‌زار هانده‌ر ده‌بێت.
ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه تێكڕای ژماره‌ی هانده‌رانی ئاماده‌بووی وه‌رزی رابردووی یانه‌ی ریال مه‌درید زیاتر له 70 هه‌زار ئاماده‌بووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌ڕێژه‌یه‌كی ترسناك ژماره‌ی هانده‌ران كه‌می كردووه.
سه‌رچاوه‌كه هۆكاره‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌می بۆ رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌ڕاندۆته‌وه، به پله‌ی دووه‌میش نه گواستنه‌وه‌ی هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ جنشینی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 وه‌رز له هاوینی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی جێهێشت و به 88 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس.