زیاتر لە 100 رێكخراوی كوردی لە كەركووك قهدهخه دهكرێت
داوای مۆڵەتی حكوومەتی عێراقیان لێدەكرێت
K24 - كەركووك
بە گوێرهی بڕیارێكی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك، کاری زیاتر لە 100 رێکخراوی سهر به لایهنه كوردییهكان لەکەرکووك قەدەخە دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی کارکردنیان لای هەرێمی کوردستانە و لای عێراق نییە، بەشێك لە رێکخراوەکان ئێستا لۆگۆی بیناکەیان لێی کردووەتەوەو ئاڵاشیان داگرتووە و کارکردنی هەندێکیشیان قەدەخەکراوەو بڕیارەکەش چووهته بواری جێبەجێکردنەوە.
هاشم مەلا عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "دەبێ داوای مۆڵەت بكەین، ھیچ چارەی دیكەمان نییە، بەڵام ئایا تاكەی ئیش بەو بڕیارە دەكرێت؟ چۆن دەبێت مۆڵەتی ھەرێمی كوردستان كاری پێنەكرێت، ئەی بەپێی دەستوور كورد ھاوبەش نییە لەگەڵ عەرەب لە عێراق؟".
حزبە سیاسییە کوردییەکان کە مۆڵەتیان لای هەرێمی کوردستانەوە هەیە، کارکردنیان سنوردارە. بڕیارەکە دەست و پێی بەشێك لە هێزە سیاسییەکانی بەستووە.
رهسوڵ رهئوف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی زەحمەت کێشانی کوردستان دەڵێت: "رێكخراوە مەدەنییەكانمان ھیچیان مۆڵەتیان لە حكوومەتی عێراقی وەرنەگرتووە، واتا ئەگەر بەپێی بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق بێت دەتوانێ ھەموو ئەو رێكخراوانە لە كەركووك وەدەرنێت، تەنانەت چەند حزبێكی كوردی ھەن مۆڵەتی حكوومەتی عێراقییان نییە، كەواتا دەتوانێ ئەوانیش لە كەركووك دەربكات".
بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاری سەرپێنراوی کەرکووك، چی دیکە رێکخراو و حزبە کوردییەکانی شارەکە بۆیان نییە بەبێ مۆڵەت کار بکەن، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە لای هەندێك رێکخراوی کوردی و داوای مۆڵەتی عێراقیان لێکردون.
ھ.م