به ڤیدیۆ.. باڵه‌خانه‌ی سووتاوی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره ببینه
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ خۆپشانده‌رانی به‌سره، كۆنسوڵخانه‌ی ئێرانی‌یان له ناوچه‌ی "به‌رازعییه‌ی" ناوه‌ڕاستی به‌سره سووتاند و هوتافیان له دژی ئه‌و وڵاته ده‌گوته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له شاره‌كه، به‌ڵام ئێستا هێزێكی ئه‌منی زۆر له نزیك ئه‌و شوێنانه‌ی بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دوور بخه‌نه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له به‌ڵگه‌نامه‌كان سووتێنراون و كارمه‌ندانیش باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌یان چۆڵكردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "بغداد الیوم"، كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات و رایگه‌یاندووه، رێكاره یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دژی ئه‌وانه ده‌گرێته به‌ر، كه كۆنسوڵخانه‌یان سووتاندووه.
هاوكات دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌وان هیچ لایه‌نێك به سووتاندنی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان تۆمه‌تبار ناكه‌ن، دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێران ده‌روازه‌ی سنووری "شلامجه‌ی" داخست.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، هاووڵاتییان دژی ئێران هوتافیان ده‌گوته‌وه و ئێران به بڕینی ئاوی پاكی خواردنه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێرشكردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له عێراق ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كارانه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات داواش له حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كات، باڵیۆزخانه، كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان بپارێزێت.
ا. م