رامین حوسێن پەناهی لەسێدارەدرا
K24 – ههولێر:
ئەمجەد حوسێن پەناهی، برای رامین حوسێن پەناهی رایگەیاند کە رامین حوسێن پەناهی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.
ئەمجەد حوسێن پەناهی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی، زیندانی سیاسی کوردستانی رۆژهەڵات، راگەیاند.
لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، ئەمجەد حوسێن پەناهی رایگەیاند: "بەرلەبەیانی ئەمڕۆ و کاتژمێر پێنج، رامین لە سێدارە دراوە و هێشتاش تەرمەکەی رادەستی ئێمە نەکراوەتەوە".
ئەمجەد پەناهی هۆکاری لە سێدارەدانی براکەی تەنها "بۆ کوردبوونی" گەڕاندەوە و رەتیشیکردەوە بە "لە سێدارەدانی رامین داوای ئازادی و مافەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کۆتای بێت".
لە سێدارەدانی ئەو کوردەی رۆژهەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەکاتێکدایە ، رێکخراوی جیهانی مافەکانی مرۆڤ داوای راگرتنی سزای لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی کردبوو.

H.J