بەرپرسانی بارسێلۆنا لە پیکێ تووڕەن
لێپێچینەوە لە هەڵسوکەوتەکانی ئەمدواییەی دەکەن
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا لە جیرارد پیکێ تووڕەن و لەگەڵی کۆدەبنەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا لە هەڵسوکەوتەکانی ئەم دواییەی پیکێ ناڕازین و لەمبارەیەوە لەگەڵ بەرگریکارە کەتەلۆنییەکە کۆدەبنەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی بەشداریکردنی پیکێ لە دۆکیۆمێنتارییەکی ئانتوان گریزمانی هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدریددا، کە تیایدا رەتکردنەوە بارسێلۆنا و دووپاتکردنەوەی مانەوەی خۆی لە یانەکەی راگەیاند، لە بەرگریکارەکەی یانەکەیان تووڕەن.
هەروەها بەهۆی ئەو کێشانەی هەفتەی رابردوو بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ بەبێ مۆڵەتی شوفێری رووبەڕووی پیکێ بوونەوە و بووە هۆی ئەوەی بۆهەتاهەتایە لە شوفێری بێبەش بێت، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکەیان تووڕە کردووە.
بەرپرسانی بارسێلۆنا گلەییان لەو سەردانەی نێیامر داسێلڤاش هەیە بۆ ژووری جلگۆڕینی یاریگەی کامپ نوو، کە پێیانوایە پیکێ هۆکار بووە، لە کاتێکدا هێشتا کێشەی یاسایی لە نێوان نێیمار و بارسێلۆنادا هەیە.