یانەی هەولێر بەفەرمی هێرشبەرێکی سووری گواستەوە ریزەکانی

بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەکات

یانەی هەولێر بەفەرمی بۆ ماوەی وەرزێک بە شێوەی خواستن گواستنەوەی هێرشبەرێکی لاوی سووری گواستەوە ریزەکانی.

یانەی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکردووە، بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن محەمەد رافد مەهتدی، هێرشبەری 22 ساڵانی سووری پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکە دەکات، کە ئەو هێرشبەرە سوورییە لە ریزی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەی یاریی دەکات.

محەمەد لە یانەی ئیتیحادی سوری یاری دەکرد بەھۆی ئاستە بەرزەکەی یانەی زەفرەی ئیماراتی گرێبەستی لەگەڵ واژووکرد، ئێستاش بەشێوەی خواستن لە یانەی زەفرە پەیوەندی بەیانەی ھەولێرەوە دەکات.
یانەی هەولێر رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵ یانەی کێڤۆ ڤیرۆنای ئیتاڵی لەسەر ھێڵ بوو بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە، بەڵام بەھۆی چەند کێشەیەکی کارگێری گرێبەستەکە سەری نەگرت.