بەڤیدیۆ.. لەبەر سەددام حوسێن یانەی قوە جەوییە لە پاڵەوانێتی عەرەبی کشایەوە

تەنانەت ئامادە نەبوون یارییەکەشیان تەواو بکەن

یانەی قوە جەوییەی عێراق بەهۆی ناوی سەددام حوسێنەوە لە پاڵەوانیەتی عەرەبی کشایەوە.
لە یارییەکانی قۆناخی سیی و دووی پاڵەوانیەتی عەرەبی، هەردوو یانەی قوە جەوییە و ئیتیحاد جەزائیریی بەیەک گەیشتن لە کۆتا بەشی یارییەکە، یانە عێراقییەکە بڕیاری کشانەوەی لە یارییەکەدا.

بەهۆی ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ئیتیحادی جەزائیری هاندەرانی جەزائیر هاواریان دەکرد 'سەددام حوسێن'، یاریزانانی یانە عێراقییەکە کە زۆربەیان شیعەن، تووڕەبوون و لە خولەکی 67 بڕیاریان دا یاریگە بەجێبهێڵن و یارییەکە تەواو نەکەن.
وەلید زەیدی، جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی قوە جەوییە هۆکاری کشانەوەی یانەکەی لە یارییەکە بۆ هوتافی هاندەرە جەزاییرییەکان گەڕاندەوە کە هەموو ئامادەبووان بە هوتاف ستایشی سەددام حوسێنی سەرۆکی پێشووتری عێراقیان دەکرد. لەدوای رووداوەکەش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، باڵیۆزی جەزائیری لە بەغدا بانگهێشت کرد و تووڕەیی و ناڕەزایی حکومەتی عێراقی لەبەرامبەر رووداوەکە پێگەیاند.