بارسێلۆنا ناوەڕاستکارێکی لاوی بڕازیلی دەکاتە ئامانج

لۆکاس پاکویتا بە ئەستێرەی داهاتووی بڕازیل دادەنرێت

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی لاوی بڕازیلی و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا ئاشکرایکردووە،بارسێلۆنا دەیەوێت لۆکاس پاکویتای یاریزانی لاوی بڕازیلی بباتە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە لاوە هاوشانی ئارتور بە داهاتووی تۆپی پێی بڕازیل دادەنرێن و لە هێڵی ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت پاکویتا سەرکردایەتی سێلیساو بکات.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی بارسێلۆنا پرسیاری نرخی یاریزانە 21 ساڵانەکەیان لە یانەی فلامینگۆی بڕازیلی کردووە، کە پاکویتا تاکو 2020 گرێبەستی لەگەڵ یانە بڕازیلییەکە هەیە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەم هەفتەیە پاکویتا لەگەڵ هەڵبژاردەی بڕازیل یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی ئەنجام دا.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرت لەبارەی لۆکاس پاکویتا
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرت لەبارەی لۆکاس پاکویتا