زیدان: بەمزووانە دەگەڕێمەوە راهێنەرایەتی

ئایا لە مانچێستەر یونایتد شوێنی خۆزێ مۆرینهۆ دەگرێتەوە؟

زێنه‌دین زیدان بۆ یه‌كه‌مجار دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید قسه‌ له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌كات و دەڵێت چاوەڕێم بکەن بەمزووانە دەگەڕێمەوە.
زیدانی فڕه‌نسی له‌باره‌ی داهاتووی خۆی دووپاتیده‌كاته‌وه‌ به‌منزیكانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ راهێنه‌رایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و یانه‌یه‌ یاخود هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئاشكرا بكات كه‌ راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات. زیدان ده‌شڵێت، ئاره‌زووی به‌رده‌وام بوون له‌ راهێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌م تا كۆتایی ژیانم.
سه‌رچاوه‌كان زیزۆ به‌ به‌ربژێری سه‌ره‌كی داده‌نێن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ له‌ راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد، کە ئێستا یانەکە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت.