ڤيديۆ.. ژنه بێژه‌رێك له گه‌شتى هه‌واڵه‌كاندا چيرۆكى مردنى كچه‌كه‌ى ده‌خوێنێته‌وه
و بانگه‌وازى له خه‌ڵك كرد، رووبه‌ڕووى خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژنه بێژه‌رێكى هه‌واڵه‌كان، له ده‌ستپێكى پێشكه‌شكردنى گه‌شتى هه‌واڵه‌كاندا، هه‌واڵى مردنى كچه‌كه‌ى به هۆى خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه و بانگه‌وازى له خه‌ڵك كرد، رووبه‌ڕووى خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ببنه‌وه.
ژنه بێژه‌ر، ئه‌نگێلا مينيكى(52 ساڵ) له كه‌ناڵى (KELO)ى سه‌ر به تۆڕى (CBS)ى ئه‌مه‌ريكا، هه‌واڵى مردنى كچه‌كه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه.
I'm issuing a personal plea to end the stigma surrounding addiction and a call for action regarding the opioid crisis! pic.twitter.com/Ayxlf43UQm
— Angela Kennecke (@AngelaKennecke) ٥ سبتمبر ٢٠١٨
كينيكى به‌وه ده‌ستيپێكرد: "راپۆرته هه‌واڵى زۆرمان له باره‌ى قه‌يرانى ئه‌فيون پێشكه‌شكردوون، به‌ڵام ئێستا، ئ ئه‌و ده‌رده ماڵه‌كه‌مى به رێگه‌يه‌كى كاره‌ساتبار گرتووه‌ته‌وه و زۆر تێكشكێنه‌ر بوو بۆ من. له 16ى ئايار كچه‌كه‌م به هۆى وه‌رگرتنى بڕێكى زياد له مادده‌ى هۆشبه‌ر گيانى له‌ده‌ستدا. هۆكارى مردنه‌كه‌ى ژه‌هراويبوونى بوو به فينتانيل".

گوتيشى: "دوو منداڵى ديكه‌ن هه‌ن، به‌ڵام له‌ده‌ستدانى كچه‌كه‌م به‌و كتوپڕييه بووه‌ته هۆى شۆكبوونم. هه‌رگيز بيرم بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو، يه‌كێك له خێزانه‌كه‌م ببێته به‌شێك له‌و ئامارانه‌ى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كاندا گوێبيستى ده‌بن. هيچ كه‌سێك ئه‌وه ناخوازێت. هيچ شتێك ناتوانێت قه‌ره‌بووى من و خێزانه‌كه‌م بكاته‌وه. به هۆى له‌ده‌ستدانى كچه به‌هره‌مه‌ند و زيره‌ك و جوانه‌كه‌مه‌وه".

هه‌روه‌ها گوتى: "له برى ئه‌وه ئێستا ناچارم و ته‌نيا بژارى به‌رده‌مم ئه‌وه‌يه چى بكه‌م، بژارى من ئه‌وه‌يه چيرۆكه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا باس بكه‌م".
ئه‌و ژنه بێژه‌ره باسى له‌وه‌شكرد، به‌رنامه‌يان دانابوو، رۆژى 20ى ئايار ئيميلى كچيان بخه‌نه ژێر چاودێرى ته‌ندرووستييه‌وه، به‌ڵام فريا نه‌كه‌وتن و كچه‌كه‌يان له‌ده‌ستدا.
روونيشيكرده‌وه، كاتێك بۆم ده‌ركه‌وت، ئيميلى كچم خووى به به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه گرتووه، شۆك بووم. ئيميلى كچم هيرۆينى ده‌كێشا.

دواى باسكردنى چيرۆكه‌كه‌ى، ئه‌و ژنه بێژه‌ره له فه‌يسبووك بڵاويكرده‌وه، كه ئه‌وه سه‌ختترين بڕيارى ژيانى پيشه‌ييانه‌ى بووه، كه داويه‌تى بۆ باسكردنى چيرۆكى كچه‌كه‌ى.
ئ.ڕ