ڤيديۆ.. مليۆنێرێكى به‌ته‌مه‌ن له په‌خشى راسته‌وخۆدا به‌دواى هاوسه‌ردا ده‌گه‌ڕێت
به‌دواى ژنێكى 35 ساڵدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى بيكاته هاوسه‌رى خۆى
K24 – هه‌ولێر:
بنجامين سليد، هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچووى به‌ريتانيايه و له رووى داراييه‌وه به يه‌كێك له مليۆنێرهكان هه‌ژمار ده‌كرێت، له په‌خشى راسته‌وخۆى كه‌ناڵێكدا خواستى خۆى بۆ په‌يداكردنى هاوسه‌رێك بۆ ژيانى ئاشكرا كرد.
سليد ته‌مه‌نى 72 ساڵه و له په‌خشى راسته‌وخۆى كه‌ناڵێكدا رايگه‌ياند، به‌دواى ژنێكى 35 ساڵدا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى بيكاته هاوسه‌رى خۆى.
هه‌روه‌ها گوتى: ده‌مه‌وێت ئه‌و ژنه، ببێته ژنى ماڵ و بتوانێت ته‌قه بكات و ئۆتۆمبێل و هێليكۆپته‌ر لێبخوڕێت.
سليد مه‌رجى ديكه‌شى هه‌بوو، بۆ هاوسهرگيرييهكه و گوتى: ده‌مه‌وێت مناڵ بخاته‌وه. چونكه خه‌ون به ميراتگرێكهوه ده‌بينم.
روونيشيكرده‌وه، ماڵه‌كه‌ى پێويستى به پاكوخاوێنييه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانياكانى پاككه‌ره‌وه پاره‌ى زۆريان ده‌وێت، پێى خۆش نييه ئه‌وان بانگ بكات بۆ كاركردن و گوتيشى: هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ژنێكدا، هه‌موو پێداويستييهكانم دابين ده‌كات. گرێبه‌ستێكى باش ده‌بێت و دوو شت به يه‌ك نرخ به‌ده‌ست ده‌هێنم.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان زۆرێك له بينه‌رانى به‌رنامه‌كه ئاماده‌ييان ده‌ربڕيوه له‌گه‌ڵ ئه‌و مليۆنێره به‌ساڵاچووه بژين و به پياوێكى شايسته وه‌سفيان كردووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر