ناوى 250 هه‌زار كه‌س له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران لابران

"یه‌كه‌م جاره‌ له‌ میژووی عێراق و كوردستان تۆماری له‌وشێوه‌یه‌ ئاماده‌ بكرێت"

K24- هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران 250 هه‌زار ناو لابراوه‌.

جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه‌: ئه‌و تۆماره‌ی ئاماده‌كراوه‌، له‌ مێژووی عێراق و كوردستان باشترینه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بنچینه‌ی ئه‌و تۆماره‌ داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌.

كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 3ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ بچن.

H.B