17 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر تێپه‌ڕی
به ڤیدیۆ.. چۆن هه‌واڵی هێرشه‌كه به بوش درا؟
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا، یادی 17ه‌مین ساڵیادی هێرشه تیرۆریستییه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 ده‌كرێته‌وه، كه تێیدا هێرش كرایه سه‌ر تاوه‌ری بارزگانی له نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا و له ئاكامیدا، نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س كوژران.
هێرشه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات، چه‌ند كه‌سێك ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان رفاند و هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی نیویۆرك، باڵه‌خانه‌ی پنتاگۆن و كێڵگه‌ی په‌نسلڤانیایان كرده ئامانج.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كه، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا هه‌واڵی هێرشه‌كه ده‌گه‌یه‌نرێته جۆرج ده‌بیلو بوش، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كاته سه‌رۆك بوش، له قوتابخانی "ئیما ئی پۆكه‌ر"ی سه‌ره‌تایی بووه له شاری ساراسیوتای ویلایه‌تی فلۆریدا.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك بوش قسه‌ی بۆ منداڵانی قوتابخانه‌كه ده‌كرد، ئاندرو كارد، یه‌كێك له گه‌وره كارمه‌ندانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی كۆشكی سپی، قسه به بوش ده‌بڕێت و هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی پێده‌دات.
دواى زانینی هه‌واڵی هێرشه‌كه، بوش به په‌له ژووره‌كه جێده‌هڵێت و ده‌چێته ژوورێكی دیكه‌ی چۆڵ و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه وه‌رده‌گرێت.

دواتريش له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بچووكی ئه‌نجامدا.
دوای هێرشه‌كه، رێكخراوی قاعیده به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه راگه‌یاند، كه ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه پلاندانه‌ری سه‌ره‌كی بووه.
دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ له هێرشه‌كه و له مانگی ئایار/ مایۆی 2011، هێزێكی تایبه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی بن لادن ئه‌نجامدا له پاكستان و تێیدا بن لادن كوژرا.
دواتریش باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، كوژرانی بن لادنی به فه‌رمی راگه‌یاند.
