پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگۆی تێكدانی یاریگه‌ی شه‌هید فه‌ره‌نسۆ ره‌تده‌كاته‌وه
"یاریگه‌ى شه‌هید فره‌نسۆ به‌شێكه له مێژووى هه‌ولێر"
K24 - هه‌ولێر:
پاریزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، "ده‌نگۆی تێكدانى" یاریگه‌ى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، یاریگه‌كه "به‌شێكه له مێژووى هه‌ولێر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پارێزگای هه‌ولێر، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه گوایه یاریگه‌ى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری بۆ مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان تێكده‌درێت و له شوێنى تر یاریگه دروست ده‌كرێته‌وه، ئه‌م ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كى فه‌رمى نیه و سه‌رله‌به‌ری ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
پارێزگای هه‌ولێر، دووپاتى له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، یاریگه‌ى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری به‌شێكى دیار و به‌رچاوه له‌مێژووى هه‌ولێر و كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و جێگه‌ى شانازى هه‌موو وه‌رزشوان و وه‌رزش دۆستانه و په‌یكه‌ری كه‌سایه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریریش گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر جووڵه و چالاكییه‌كى وه‌به‌رهێنانیش له بازنه‌و چوارده‌وری یاریگه‌كه بكرێت وه‌ك داهاتێك بۆ خزمه‌تى وه‌رزش و یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر، ماناى ئه‌وه نییه هیچ نیازێك بۆ تێكدانى یاریگه‌كه هه‌بێت.
پارێزگای هه‌ولێر دڵنیاییش ده‌دات و له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه كه یاریگه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه چونكه به‌شێكه له شانازى مێژووى هه‌ولێر".
ا. م