ماڕادۆنا بۆ كاری راهێنهرایهتی روویكرده ناوچهیهك كه به مادده هۆشبهرهكان بهناوبانگه
ماڕادۆنا ڕاشكاوانه دهڵێت ماددهی هۆشبهری بهكارهێناوه
دوای وەرگرتنی پۆستی راهینەرایەتی یانەی دۆرادۆسی مەکسیکی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یانە مەکسیکییەکە ماڕادۆنای وەکو راهێنەری نوێی یانەکەی بە میدیاکان ناساند، کە یانەکە تەمەنی گەورە نییە و ١٥ ساڵ لەمەوبەر دروستبووە و کەوتووتە ناوچەی کۆلیاکان کە ئەم ناوچەیە بە ماددە هۆشەبەرەکان بەناوبانگە، هاندەرانی یانەکە هیوادارن بەهۆی ماڕادۆناوە ناوبانگی شار و یانەکەیان لە جیهاندا بڵاو بێتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان بەگوێرەی گرێبەستەکەی ماڕادۆنای ٥٧ ساڵان مانگانە ١٥٠ هەزار دۆلار مووچە لە یانەی دۆرادۆس وەردەگرێت.
ماڕادۆنا له پرێس كۆنفرانسێك بهم شێوهیهی خوارهوه پهیامی خۆی راگهیاند و وهڵامی رۆژنامهنووسانی دایهوه:
من نەهاتوو بۆ ئێرە کاتێکی خۆش بەسەر بەرم، هاتووم لەگەڵ ئێوە ئەنجامی باش بەدەست بێنم و بتوانم دڵخۆشتان بکەم، داوام لە هاندەران ئەوەیە کە هەمیشە پاڵپشتیمان بکەن، نەک تەنها لە بردنەوەکان، بەڵکو لە دۆرانەکانیش پێویستە هاوکارمان بن.
من ناهاتوومەتە ئێرە کێشەکانی مەکسیک چارەسەر بکەم، من هاتووم بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی دۆرادۆس بکەم، نامەوێت زۆر قسە لەبارەی هەڵبژاردهی مەکسیکەوە بکەم، بەڵام هیوادرام مەکسیک یاریی گەورە بەرامبەر ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا بکات، نەوەک یاریی بەرامبەر سلڤادۆر بکات، لەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ سلڤادۆر، بەڵام پێویستە مەکسیک لە ئاستێکی بەرز یاریی بکات.
سەبارەت بە رابردوو، راستە من تووشی چەند هەلەیەک بووم و ١٥ ساڵ لەمەوبەر خووم بە ماددەی هۆشبەرەوە گرت، بەڵام ئێستا 57 ساڵم و بەرپرسیارەتیم لەسەرە، ئەویش ئەوەیە کە خاوەنی منداڵم، راستیشە کە لە رابردوودا تێکەڵ بە بە کارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بووم، بەڵام ساڵانێکی زۆر بەسەر ئەم کارانە تێدەپەرێت و ماوەیەکە لاپەرەیەکی نوێم هەڵداوەتەوە و دەمەوێت لەگەڵ منداڵەکانم خۆشی بەسەر بەرین من ١٥ ساڵە وازم لە ماددە هۆشبەرەکان هێناوە.