ئه‌مه‌ریكا رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقدا به‌گرنگ ده‌زانێت
پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگرێت
K24- هه‌ولێر:
له دیدیارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و برێت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش و شاندێكی یاوه‌ری، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی تازه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی وه‌ك بنه‌مایێك بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كرا.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌دا گرنگ هه‌ڵسه‌نگێنرا، هه‌ردوولا هیوایان خواست له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌وڵه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت، كه به‌رژوه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و وڵات بكه‌وێته قۆناغێكی تازه‌وه.
هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیان له 30 ئه‌یلوولدا خسته به‌ر باس، له‌مباره‌یه‌وه مه‌كگۆرك خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا نیشان دا و هیوای خواست، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B