ڤیدیۆ.. باری له‌ناكاو له واشنتۆن و 4 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندرا
تره‌مپ هۆشداری ده‌دات.. هێزێكی مارێنزیش ره‌وانه‌ی دوو ویلایه‌ت كراون
K24- هه‌ولێر
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌رده‌لوولی فلۆرنس له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، كه رێژه‌یه‌كی زۆری بارانی هه‌ڵگرتووه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا باری له‌ناكاوی له واشنتۆن و 4 ویلایه‌تی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند و پێشبینی ده‌كرێت، له ئه‌نجامی گه‌یشتنی ئه‌و گه‌رده‌لووله لافاوێكی كاره‌ساتبار رووبدات.
له‌مباره‌یه‌وه مۆریل پاوزهر، سه‌رۆكی شاره‌وانی واشنتۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باری له‌ناكاوی له ویلایه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و داوایكرد، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، گوتیشی، "رێككاری پێویستمان بۆ روودانی حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان گرتووه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام كاتی ته‌واومان به‌ده‌سته‌وه نییه".
سه‌رۆكی شاره‌وانی واشنتۆن داواشی له زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س كرد، كه له ناوچه كه‌ناراوییه‌كان نیشته‌جێن، به‌ر له گه‌یشتنی ئه‌و گه‌رده‌لووله كه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه 13 ئه‌م مانگه بگاته ویلایه‌ته‌كه، ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و روو له ناوچه ئارامه‌كانی دیكه بكه‌ن.
له‌كاتێكیشدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ی به مه‌ترسیدارترین رووداوی سرووشتی ناوبردووه و هۆشداری له ئه‌گه‌ری رووداوی نه‌خوازراو داوه، باری له‌ناكاو له هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كارۆلاینای باكوور، كارۆلاینای باشوور، ڤێرجینیا و مێریلاندیش راگه‌یه‌ندراوه.
وه‌ك پاوزهر ئاماژه‌ی پێكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌و گه‌رده‌لووله بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ به‌رده‌وام بێت، باری له‌ناكاویش به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، ئه‌و رووداوه سرووشتییه هه‌ڵگری بایێكی زۆر به‌هێز و رێژه‌یه‌كی زۆری بارانه و شه‌پۆله‌كانی زه‌ریاش زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه.
له ویلایه‌تی كارۆلایناش بەرپرسانی حكومەت و درەزگاكانی فریاگوزاری و بەرگری میللی بەفەرمی چۆڵكردنی كردنی ملیۆن و نیوێكیان لە دانیشتوانی چەند شارێكی ویلایەتی كارۆلاینای باكوریان ڕاگەیاند و لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
چەند كاتژمێرێك پێش ئێستا بەرپرسانی حكومەت و پسپۆرانی كەش و هەوا ڕایانگەیاند، كە كاتەكە بەشیان ناكات تا ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئەوەی ئاراستە ی گەردەلولەكە تێك بدەن یاخود هێزەكەی لاواز بكەن، گەردەلولەكە لە پێوانەی چوار دەبێت لە بنەڕەتی پێنچ پلە و پێشبینی كارەساتی زۆر گەورەی لێ دەكرێت. تەنانەت دانیشتوانی باكوری ڤێرجینیا و واشنتۆنی پایتەخت لە ڕێگەی ئیمەیڵ ودەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە ئاگادار كراونەتەوە لەمڕۆوە ئامادەكاری خۆیان بكەن، بۆ پێنجشەممە لەبەر زریان و ڕەشەبایێكی زۆرلە ئاكامی گەردەلولەكە، نرخی بانزین بۆ هەر گالۆنێك لە باكوری ڤێرجینیا و واشنتۆن بە ناوەندی ٢٥ سەنت زیادیكردووە لەبەرئەوەی دانیشتوان ئاگاداركراونەتەوە تانكی ئۆتۆمبێلەكانیشیان بۆ هەر ئەگەرێك فول بكەن.
پلەی چوارەم واتا خێرایی گەردەلولەكە لە نێوان ٢٠٩ تا ٢٥١ كیلۆمەتر دەبێ لەكاتژمێرێكدا.
دۆناڵد ترامپ تویتێكی كردووە و داوای له خەڵكی دوو ویلایەتەكەی كاڕۆلاینای كردووه ئاگاداری خۆیان بن و ئێستا بەر لە نیو كاتژمێر بەشێك لە هێزی مارینز ئاراستەی ویلایەتەكانی كارۆلاینای باكور و باشور كراون.

دوایین جار كه به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی زستانه باری له‌ناكاو له واشنتۆن راگه‌یه‌ندرا، له یه‌نایه‌ری ساڵی 2016 بوو، كاتێك گه‌رده‌لوولی "سنوزیلا" ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به‌چینێكی ئه‌ستووری سه‌هۆڵ داپۆشرا.
H.B
