هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن به هێماكانی هاتووچۆوه قه‌ده‌غه ده‌كرێت
له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆییه‌كان كۆمسیۆنی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی لیست و كاندیدانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پۆسته‌ره‌كان به هێماكانی هاتووچۆوه هه‌ڵواسرێن.
ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری لیست و كاندیده‌كان له فلكه، ناوبڕی نێوان دوو سایدی شه‌قامه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، به‌وه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی شاردنه‌وه‌ی هێما و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ و بواری بینینیش له‌به‌رده‌م شۆفێران كه‌م ده‌كاته‌وه و لایتی ترافیگهكانیش داده‌پۆشرێن.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بوون به‌و رێنماییانه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ناچاره خۆی زیاده‌ڕۆییه‌كان لابه‌رێت و له كاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ش كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی رێككاری یاسایی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سه‌رپێچیكار بگرێته به‌ر.
H.B