رۆژھەڵاتی كوردستان مان دەگرێ

مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان لەبەرامبەر لەسێدارەدانی سێ چالاكوانی سیاسی كورد و ھێرشی مووشەكی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبی دیموكرات مان بگرن و لە ماڵەكانیان نێنە دەرەوە.

كەمپەینێك لە لایەن چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی نێوخۆ و رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری راگەیاندراوە، ئەو كەمپەینە كە پشتیووانی حزبە سیاسییەكانیشی لەپشتە تێیدا داوا لەخەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستان كراوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵەكەنیان نەیەنەدەر.

رۆژی شەممەی رابردوو 8ی ئەیلوولی 2018، سوپای پاسداران بە 7 مووشەكبارانی بارەگای حزبی دیموكراتی كرد، كە بووە ھۆی "شەھید"بوونی 15 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 40 كەسی دیكە، لە ھەمان رۆژدا ھەر سێ چالاكوانی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان رامین حوسێن پەناھی و لوقمان و زانیار مورادی لە سێدارەدران.