كۆمسیۆن ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی سزادا
لیسته‌كانی پارتی و یه‌كێتییشی تێدایه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان، كۆمیسیۆنی باڵا چه‌ند لیست و قه‌واره و كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی سزادا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌كی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو، به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونیان به یاسا و رێنماییه‌كان و په‌یڕه‌وه‌كانی كۆمیسیۆن، سزای دارایی دراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان به 3 ملیۆن، لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به 3 ملیۆن سزادراون.
هه‌ریه‌ك له قه‌واره‌كانی به‌ره‌و ئیسڵاح، كه یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامین، پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان، پارتی چاكسازی توركمان و قه‌واره‌ی "ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی كلدانی سریانی ئاشوری"، به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار سزادراون.
هه‌روه‌ها تاكی ئه‌رمه‌ن كه (یروانت نیسان ماركۆس)ـه، به بڕی 500 هه‌زار دینار سزادراوه.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیاره 30 ئه‌یلوول ئه‌نجامبدرێت، دوای هه‌فته‌یه‌ك دواخستنی، رۆژی 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌ستی پێكرد و تا 48 كاتژمێر به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت.
.jpg)
ا. م