پیاوێک پارەی دراوسێ مردووەکەی دەدزێت و دوو ساڵ پیزای پێ دەکڕێت
" دوای دوو ساڵ زاندراوە ژنەکە مردووە "
K24 – ههولێر:
پیاوێکی تەمەن 24 ساڵ، تاکە کەس دەبێت کە دەزانێت دراوسێکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بەتەنها گیانی لەدەستداوە، بۆیە کارتی بانکەکەی دەدزێت و دوو ساڵ بەکاری دەهێنێت.
ماری کۆنلۆن ژنێکی تەمەن 68 ساڵ بووە و بە تەنها لە شاری بانگۆر لە باکووری وڵاتی وێڵز ژیاوە، کوڕێکی دراوسێی بە ناوی رۆبێرت شارکێی، بە مردنی لەناکاوی دەزانێت و دەچێتە ماڵەکەی، پاشان کارتی بانکی ژنەکە دەدزێت و بە بەهای شەش هەزار پاوەند لە ماوەی دوو ساڵ، سەوزە و پیزای کڕیوە، مانگانەش کرێی تەلەفونەکەی بە پارەی ژنە مردووەکە داوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میترۆ، پۆلیس دوای دوو ساڵ لە دیارنەمانی تەرمەکەی، ژنەکەیان لە ژووری نووستنەکەی دۆزیوەتەوە و کوڕەکەشیان دەستگیرکردووە.
دادگای شاری بانگۆر بە تۆمەتی شاردنەوەی هەواڵی مردن، دزینی کەلوپەل ناوماڵ و پارەی کاش و هەژماری بانکی ژنەکە، سزای بەسەر رۆبێرت شارکێیدا سەپاندووە.
H.J